گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى گۆڕان نهێنییەکى گرێبەستە 50 ساڵییەکەى هەرێم ئاشکرا دەکات

2020.12.03 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى گۆڕان نهێنییەکى گرێبەستە 50 ساڵییەکەى هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم تەنیا لە یەک ساڵدا یەک ملیارو 138 ملیۆن دۆلاری داوەتە کرێی بۆری نەوت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیجى خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، (3ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنی 50 ساڵە، کۆمپانیای وزەی تورکی تەنیا لە 2019دا 494 ملیۆن دۆلاری لە ھەرێم وەرگرتوە، جگە لە تورکیا.

 

باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیاکانی کارو ڕوسنەفتش 644 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە، واتە، یەک ملیارو 138 ملیۆن دۆلار دراوەتە کرێی بۆری یەک ساڵ.