گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارێکى نوێ لە ترەمپەوە لەبارەى کشانەوەى دبلۆماتکارەکانى ئەمریکا لە عێراق 

2020.12.02 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لە ترەمپەوە لەبارەى کشانەوەى دبلۆماتکارەکانى ئەمریکا لە عێراق 

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران، ئیدارەی ترەمپ بڕیاریداوە نیوەی دبلۆماتکارەکانی خۆی لەباڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بکشێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "پۆڵیتیکۆ"ی ئەمەریکی کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە( 2ی کانوونی یەکەمی  2020)، " لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وبەرپرسانی کۆشکی سپی بڕیاریانداوە نیوەی کارمەندانی نێردە دبلۆماسییەکەیان لەعێراق بکشێننەوە".

 

ڕۆژنامەکە باسیلەوەشکردووە،"بەرپرسانی ئەمەریکا وادەیەکی دیاریکراویشیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دبلۆماتکارانە بۆبەغدا دەستنیشان نەکردووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،"وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەرئەوپرسە بدات، بەڵام تەنها ئاماژەی بەوەداوە،" ئەمەریکا لەسۆنگەی کاری دیبلۆماسی خۆیەوە هەندێک جار پەنا بۆ زیادکردن یاخود کەمکردنەوەی کارمەندانی لە نێردە دبلۆماسییەکانی لە وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدات".