گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى هەر ڤاکسینێک چەندە؟

وەزارەتى تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینەکەى فایزەرى ئاشکراکرد

2020.12.02 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینەکەى فایزەرى ئاشکراکرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرای کرد، لەمانگى ئادارى داهاتودا گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق (چوارشەممە، 2ى تشرینى دووەمى 2020) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بە دواداچونى بۆ کردوە ئاماژەى بەوە داوە، گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەمانگى ئادارى ساڵى داهاتوو دەگاتە عێراق.

 

باسى لەوەشکرد، گوژمەى یەکەم بریتییە لە 600 هەزار ڤاکسین و بۆ 300 هەزار کەس بە دوو گوژمە بەکاردەهێنرێت.

 

بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕونیشیکردەوە، بۆ دابینکردنى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر پێویستمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە، کۆمپانیاکە پێشنیارى فرۆشتنى 9 ملیۆن ڤاکسینى بۆ عێراق کردووە و هەر ڤاکسینەى بە 12 دۆلار.

 

ڕیاز عەبدولئەمیر جەختیلەوەش کردەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ڕێنمایى داوەتە وەزارەتى دارایى بۆ دابینکردنى پارە بۆ کڕینى ڤاکسینەکە.