گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار نرخى نەوتى بەرزکردەوە

2020.12.02 - 22:03
دوو هۆکار نرخى نەوتى بەرزکردەوە

ناس كورد- 

نرخى نەوتى خاو بەرزبونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى و یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت جارێکى تر 48 دۆلارى تێپەڕاند.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتە ئابوریەکان لە بازاڕەکانى مامەڵەکردن بە نەوتى خاوەوە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (چوارشەممە، 2ى کانونى دووەمى 2020)، نرخى نەوتى خاو بەرزبونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە و یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت گەیشتووەتە 48 دۆلار و 55 سەنت.

 

بەگوێرەى هەمان ئەو ڕاپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێک خاوى خۆرئاواى تەکساسى ئەمریکى بە 45 دۆلار و 58 سەنتەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت و یەک بەرمیل خاوى ڕێکخراوى ئۆپێکیش بەرامبەر 46 دۆلار و 72 سەنتە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژى ڕابردودا دواى ئەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتە 49 دۆلار، دەستى کردەوە بە دابەزین ئەوەش بەهۆى زیادبونى نەوتى عەمبارکراوى ئەمریکا و ڕێکنەکەوتنى ڕێکخراوى ئۆپێک لەسەر درێژکردنەوەى ڕێککەوتنى کەمکردنەوەى بەرهەم.

 

شارەزایان هۆکارى ئەم بەرزبونەوە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، لەئێستادا گەشبینى هەیە سەبارەت بەوەى ڕێکخراوى ئۆپێک ڕێککەوتنەکەى درێژ دەکاتەوە، هەروەها بەریتانیاش ڕەزامەندى داوە لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى "فایزەر - بیونتیک" و نەوتى عەمبارکراوى ئەمریکاش دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.