گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەدر داواى دوو گفتى شەرەف لە ماڵى شیعە دەکات 

2020.12.02 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر داواى دوو گفتى شەرەف لە ماڵى شیعە دەکات 

ناس کورد- 

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر هۆشدارى دەدات لە بێڕێزیکردن بە خودا و ئایینەکەیى و پێغەمبەرەکەیى و داواى دوو گفتیش لە ماڵى شیعە دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

موقتەدا سەدر ڕێبەرى ڕەوتى سەدر (چوارشەممە، 2ى کانونى دووەمى 2020) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لەتویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لەلایەن هەندێک منداڵ کە ھەستیان نییە و لە خودا ناترسن بێڕێزى بە خودا و ئایینەکەیى و پێغەمبەرەکەیى و هاوەڵەکانى دەکرێت.

 

باسى لەوەشکردوە، دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ناوى شۆڕشگێڕان و چاکسازى و ئایین و مەزهەب بشێوێنن، کە لەلایەن هێزێکى شەڕەنگێزى دەرەکى و هەندێک کەسایەتى ناوخۆییەوە پشتگیرى دەکرێن.

 

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر جەختیلەوەشکردوەتەوە، واى دەبینم پێویستە پەلە بکەین لە بنیادنانەوەى ماڵى شیعیى  لەڕێگەى کۆبونەوەى چڕ بۆ نوسینەوەى گفتى شەرەف و عەقیدەیى و گفتێکى ترى سیاسى و ئاڵاى "لا إله إلا الله محمد رسول الله علي ولي الله" و بەرنامەى چاکسازى و دەستپاکى بەبێ گەندەڵکاران.