گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شێوازێکی سەیری شێواندن’’

کوردانى دکتۆر فریچ بڵاو دەکرێتەوە

2020.12.02 - 18:53
App store icon Play store icon Play store icon
کوردانى دکتۆر فریچ  بڵاو دەکرێتەوە

ناس کورد-

 

د.جەبار قادر لێکۆڵەر و ئەکادیمى لە کتێبێکدا شێوازێکی سەیری شێواندنی مێژوو و کولتووری کورد ئاشکرادەکات لەلایەن نوسەرێکى تورکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.جەبار قادر لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک  (2ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "کتێبەکە تایبەتە بەشێوازێکی سەیری شێواندنی مێژوو و کولتووری کورد. کابرایەکی دەزگای هەواڵگری تورکچییەکانی ئیتیحاد و تەرەقی کتێبێک لە سەر کورد دەهۆنێتەوە و ناوی ڕۆژهەڵاتناسێکی خەیاڵکردی ئەڵمان لەسەر بەرگەکەی دادەنێ گوایە ئەو نووسیوێتی".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "نوسەرە تورکەکە لە کتێبەکەیدا کورد لە هەموو شتێک دادەماڵێ. هەموو ئەمە بەر 102ساڵ. جا بزانە تورک لە کەیەوە خەریکی ئەم کەین و بەینەیە".