گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەیامێک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە لەبارەى بەردەوامى خۆپیشاندانەکان

2020.12.02 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە لەبارەى بەردەوامى خۆپیشاندانەکان

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر ناڕەزایەتییەکانیان و داواى پشتگیرى و پشتیوانى هاووڵاتیان و موچەخۆران دەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی (2ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، هەرچەندە حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی راگەیاند، بەڵام ئەو موچەیەی دەدرێتە فەرمانبەران و مامۆستایان موچەی مانگی 5ی ساڵی 2020و بەلێبڕینی 21% دابەشدەکرێت بۆ ئەوەش خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت.

 

باسی لەوەشکرد "سبەینێ (پێنجشەممە) خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کاتژمێر 10 لە سەرای ئازادی بەردوامی دەبێت و تێیدا داوای گەڕانەوەی موچە فەوتاوەکان و ئەو موچانە دەکرێت کە کەوتووەتە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەش داوای پشتگیری و پشتیوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەکەین".