ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستیی نیشتیمانی عێراق داوایکرد، هەموو تواناکانی حکومەت بخرێنە گەڕ لە پێناو دابینکردن و مسۆگەرکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زوترین کات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی عێراق کە"ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە(2ى کانونی یەکەمی 2020) مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەپێناو دابینکردنى ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا هەموو تواناکانى حکومەت بخرێتە گەڕ.
لای خۆشییەوە حەسەن نازم ، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،" حکومەت لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا کە دوێنێ( سێشەممە) ئەنجامدراوە، جەختیکردوەتەوە، کە دەبێت بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان بکرێت، دەبێت پێش هاوردەکردنی ئەو ڤاکسینەکەش ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دابێت".