ناس کورد-
وەک یەکەم وڵات لەجیهاندا، بەریتانیا مۆڵەتى بەکارهێنانى ڤاکسینى وەرگرت و لە هەفتەى داهاتوەوە دەست بە بەکارهێنانى دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (2ى کانونى یەکەمى 2020) ڤاکسینی فایزەر بایۆنتێت مۆڵەتی فەرمی بەکارهێنانی پێ درا لەلایەن دامەزراوەی (Mesicine and Healthcare product Regulatory Agency)ی بەریتانی.
ئاماژەش بەوە کراوە، لەهەفتەی داهاتووەوە بە فەرمی دەست بە بەکارهێنانی دەکرێت، بەمەش بەریتانیا دەبێتە یەکەمین وڵات کە مۆڵەت بەم ڤاکسینە بدات و بەکاری بهێنێت.
بەگوێرەى پێشنیازی بڕیاردەرانی تەندروستی ئەو وڵاتە، لیستی ئەولەویەتی ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن بەم شێوازەی لای خوارەوە دەبێت: