گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتى هەرێم بەگومانە لەدابەشکردنى موچەیەکى تر لەمساڵدا

2020.12.02 - 16:23
حکومەتى هەرێم بەگومانە لەدابەشکردنى موچەیەکى تر لەمساڵدا

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر هەیە بتوانن لەمساڵدا موچەیەکى دیکە دابەش بکەن.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەت لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران بە لێبڕینى 21% دابەشدەکرێت.

 

وتیشى موچەى ئەم مانگە پێویستى بە 755 ملیۆن دۆلار هەیە، حکومەت ئێستا 400 ملیۆن دۆلارى لەبەردەستە بۆیە 355 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هەیە و قەرز دەکات بۆ پڕکردنەوەى.

 

جوتیار عادل رونیکردەوە، ئەگەر پارەکەى بەغدا هات حکومەت ئەو قەرزەى لێدەداتەوە و 60 ملیۆنى دەمێنێتەوە کە ئەگەر موچەیەکى دیکە دابەشبکرێت لەمساڵدا ئەوە بۆ ئەو موچەیە تەرخاندەکرێت.