گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەروەردەی هەڵەبجە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران: سەردانی بانک بکەن

2020.12.02 - 15:44
پەروەردەی هەڵەبجە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران: سەردانی بانک بکەن

ناس کورد- 

پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگاکە دەکات ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن. 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (2ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەین دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020 سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن.


باس لەوەشکراوە، داواکارییەکە بەمەبەستی دروستکردنی هەژماری بانکی (رقم الحسابی)یە، پێویستە لەگەڵ خۆیان (تەسکەرەیان کارتی نیشتمانی) بهێنن.