ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای کرد، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بەم نزیکانە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 2020/12/3 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر دەکرێت بە تەمویلکردنی مووچە بە ڕێژەی 79%.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە.
بەپیێ راگەیەنراوەکە، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.