ناس کورد-
هاوڕێیەکى عیرفانى حاجى محەمەد ناسراو بە "حەمە دەمبڵ"، دەنگۆکانى مردنى ئەو هونەرمەندە رەتدەکاتەوە و دەڵێت تەندروستى باشە و توشى کۆرۆنا نەبووە.
جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و هاوڕێی عیرفانی وەستا محەمەد بە "ناس کورد"ى راگەیاند، "عیرفانی وەستا محەمەد تەندروستی زۆرباشەو هیچ کێشەیەکی نییەو توشی کۆرۆناش نەبووە".
وتیشی "عیرفان لە نەخۆشخانە نییە و خۆم قسەم لەگەڵ کردووە لە ئێستادا خەریکی وێنەگرتنی کارێکی هونەرییە".
بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەو وێنەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە بەشێکە لە کارێکی هونەری.