گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەی لێبڕینی ئاشکرا کرد

وەزارەتی دارایی خشتەى دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

2020.12.02 - 14:46
وەزارەتی دارایی خشتەى دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی 21%ەوە دابەش دەکرێت، لەکاتێکدایە موچەی مانگی پێشتر بە لێبڕینی 18%ەوە دابەشکرا

 

 ئەمرۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، "لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەین".

 

دەشڵێت، "لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن."

 

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا موچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە موچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە موچە دابەشکردن دەکرێت."