گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کارمەند برینداربوون

وردەکاریی هێرشکردنە سەر پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەیەک لە هەولێر

2020.12.02 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هێرشکردنە سەر پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەیەک لە هەولێر

ناس کورد-

 

نەخۆشخانەى رزگارى لە هەولێر وردەکاریی هێرشکردنە سەر کارمەند و پزیشکانى نەخۆشخانەکەى بڵاوکردەوە لەلایەن کەسوکارى توشبوویەکى کۆرۆناوە کە گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى رونکردنەوەیەکى نەخۆشخانەکە  (2ى کانوونى یەکەمى 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی (٨١) ساڵ بوو باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) گیانی بەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەس و کاری کۆچکردوو هێرشیان کردوەتە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن گەیەنراوە و وە دوو کارمەند زامدار بووە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوویدا....

 

دوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو وە باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت لە ئەنجامدا کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو اسعاف دەگەیەنن وە دوو کارمەند زامدار دەکەن.

 

ئێمە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکیتر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن. وە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن.

No description available.

No description available.

 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.