ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، "لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەین".
دەشڵێت، "لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن."
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا موچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە موچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە موچە دابەشکردن دەکرێت."