ناس كورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنەکاندا دەکرێت و ئەوەشى لە پەرلەمان ڕوویدا "قەبوڵکراوبوو بەڵام بۆ لەمەودا ئیدى قەبوڵى ناکەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان (2ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، کۆبونەوەى داهاتووى پەرلەمان بەئامادەبوونى شاندى حکومەتى هەرێم دەبێت کە سەردانى بەغدایان کردووە و بەرەو پیشچوون هەبووە و داوا کراوە بەفایلى دەوڵەمەند بێنە پەرلەمان و باسى موچە بکرێت کە بەغدا چۆن بەربەست دروستدەکات.
خۆشناو دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێت پێویستە موچە باسی گەرمی کۆبوونەوە بێت نەک یاری بە ھەست و سۆزی خەڵکی کوردستان بکرێت، بۆیە لەگەڵ ھەڵوێستی خەڵکی کوردستانین و سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەن.
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى داواش لە لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن دەکات کە کێشەکان بەتەپڵ لێدان چارەسەر ناکرێن.
لەکۆتایى قسەکانیدا خۆشناو جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، "پێویستە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکاندا بکرێت، ئەوەی کرا قبووڵکراو بوو لەمەودوا قبووڵی ناکەین".