گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی سەربڕینی ژنێکی کورد

وردەکاریی سەربڕینی ژنێکی کورد لەلایەن دوو برایەوە

2020.12.01 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی سەربڕینی ژنێکی کورد لەلایەن دوو برایەوە

ناس کورد-

لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئاشکرابوونی بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێک، ژنێکی تەمەن 31 ساڵ لەلایەن دوو برایەوە سەربڕدرا و دواتریش دوو براکەی خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،  ڕۆژی یەکشەممەی 29ی تشرینی دووەمی 2020، ژنێکی لاو بە ناوی "سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن 31 ساڵ، لە شاری سنە، بە پاساوی ناموس، لەلایەن دوو برایەوە سەر بڕدرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرگوڵ حەبیبی کە دایکی دوو کاتژمێر 11:00ی شەو لە ناو ماڵی خۆیدا لەگەڵ پیاوێکی خێزانداری دیکە بە ناوی "خ" کە ئەویش باوکی دوو مناڵ بووە، لە لایەن هێزەکانی کەلانتەریی سنەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ کەلانتەری "بنکەی پۆلیس".

 

هەنگاو دەڵێت، هەر ئەو شەوە، هاوژینی سەرگوڵ حەبیبی، پەیوەندی بە بنەماڵەی سەرگوڵەوە کردووە و وتویەتی: "بێن بۆ کەلانتەری و کچەکەتان لەگەڵ خۆیتن ببەنەوە."

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بە بڕیاری دادوەری کێشک، کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان، سەرگوڵ دراوەتەوە دەست براکانی و ئەوانیش کاتژمێرێک پاشتر بردوویانە بۆ شوێنێکی چۆڵ و کوشتوویانە."

 

هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەو شەوە، براکانی سەرگوڵ بە ناوەکانی "حەسەن" و "ئیسماعیل" خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییان بۆ دەرچووە، هەروەها هاوسەری سەرگوڵ و ئەو کەسەش کە سەرگوڵ پەیوەندی هەبووە لەگەڵی دەستبەسەر کراون.

 

تەرمی سەرگوڵ حەبیبی ڕۆژی دووشەممە لە گۆڕستانی محەمەدیی شاری سنە و لە بێدەنگیی تەواوی ڕاگەیاندنەکان و بە بێ بە ڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بە خاک سپێردراوە.

 

بە پشت بەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، لانی کەم چوار ژن بە بیانووی ناموس، بە دەستی بنەماڵە و کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.