گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ئۆتۆمبێل بوون

وردەکاری شەڕەتەقەکەى هەولێر و کوژرانی دوو کەس

2020.12.01 - 22:50
وردەکاری شەڕەتەقەکەى هەولێر و کوژرانی دوو کەس

ناس کورد-

دوو ئۆتۆمبێل لە شارى هەولێر تەقە لە یەکتر دەکەن و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکی تریش بە سەختى بریندار بووە.

 

بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست ناس کورد کەوتووە (1ى تشرینى دووەمى 2020)، لە شەقامی 60ی هەولێر ڕووبەڕووبونەوەى چەکدارى لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوودەدات کە یەکێکیان لە جۆرى BMWى ڕەش بووە و ئەوى تریان دیار نییە چ جۆرێک بووە.

 

بەپێى هەمان ئەو زانیاریانە، وەک دەردەکەوێت یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان شوێنى BMWەکە کەوتووە و بە نیازى کوشتن تەقەى لێکردوە و دواتر هەردولا تەقەیان لەیەکتر کردوە، بەهۆى ئەوەشەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکی تریش بریندار بووە.

 

ڕووبەڕووبوونەوەکە پێنج بۆ شەش خولەکی خایاندووە، سێ کەس لە ئۆتۆمبێلی یەکەمدا بوون و سیانی تر لە ئۆتۆمبێلی دووەم، ئەو ئۆتۆمبێلەی لە جۆری BMWـە نزیکەى 20 فیشەکی پێوەیە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەى تر هەڵهاتووە.

 

تائێستا دیارنییە ئەو کەسانە کێ بوون و هۆکارى ڕووداوەکە چییە، هێزە ئەمنیەکانیش ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردوە و لێکۆڵینەوەکان دەستى پێکردوە، هەروەها ژمارەیەک زۆر گولــلە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

 

هەر بەپێی زاینارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە، ئەوی تریان لە ڕێگای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بریندارێکیش توانیویەتی لەدەستی تەقەکەرەکان هەڵبێت و دواتر ئەویش براوەتە نەخۆشخانە.

 

بەپێى زانیارى شایتەحاڵەکان کە ناتوانرێت پشتڕاست بکرێنەوە، ئەگەرى هەیە دوو کوژراوەکە سەرنشینى BMW ەکەن و بران، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئەوەى پشتڕاست نەکردوەتەوە تائێستا، بریندارەکانیش براون بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەولێر.

 

me_ga.php?id=1721me_ga.php?id=1722me_ga.php?id=1724me_ga.php?id=1723me_ga.php?id=1725