ناس کورد-
بەهۆى زۆرى کێشى پیاوێکى فەرەنسییەوە کە 300 کیلۆ دەبێت، تیمێکى تایبەت پێکهێنراوە بۆ دەرهێنانى لە ماڵەکەیدا و سەرەڕاى مەترسیدارى پرۆسەکە 50 کەس بەشدارى تێدا دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، تیمێکى 50 کەسى کە پیاوانى پۆلیس و فریاکەوتن و بەرگریى شارستانى و تیمى پزیشکى تێدایە پێکهێنراوە بۆ دەرهێنانى "ئالان بانابییر" لە ماڵەکەیدا کە لە شارى "بربینیان"ە لە باشور خۆرئاواى فەرەنسا.
ڕونیشکراوەتەوە ئەو پیاوە کێشى 300 کیلۆیە و چەندین ساڵە لەو ماڵەدایە، پرۆسەکە مەترسى زۆرە لەبەر ئەوەى ناتوانرێت لە دەرگاى ماڵەکەوە بهێنرێتە دەرەوە پێویست دەکات بەشێکى سەقفى خانووەکەى بۆ بڕوخێنن.
باس لەوەشکراوە، دواتر لەناو ژوورێکى گەڕۆک بەرز دەکرێتەوە و لە دەرەوەش ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن چاوەڕێى دەکات، دواتر دەبرێتە نەخۆشخانەى شارى مونبیلییە لە باشورى فەرەنسا و پشکنینى تەواو بۆ زانینى بارودۆخى تەندروستى دەکرێت.
بەپێى زانیاریەکانى ئاژانسەکە، ئالان دواى چەند هەفتەیەک لە پشکنین و چارەسەرى پێویست دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندى ڕاهێنان، لەئێستاشدا لە ماڵەکەیدا لەسەر زەوى دادەنیشێت و دەخەوێت کە شوێنێکى گونجاو نییە بۆى.