گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی وێنەی نەشیاو دەستگیرکران

کچە مۆدێلە میسرییەکە و وێنەگرەکەی بە کەفالەت ئازادکران

2020.12.01 - 21:58
کچە مۆدێلە میسرییەکە و وێنەگرەکەی بە کەفالەت ئازادکران

ناس کورد- 

دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانى میسر ئەو کچە مۆدێل و سەماکارەیان دەستگیر کرد کە بە جل و بەرگى ناشایستەی سەردەمى فیرعەونەکانەوە لە یەکێک لە شوێنەوارەکانى ئەو وڵاتە وێنەى گرتبوو، ئەمڕۆ بە کەفالەتی 32 دۆلار ئازادکرا.

 

سەرچاوەکانى هەواڵى میسر لەزارى بەرپرسێکى ئەمنییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سەلما شیمى، نمایشکارى جلوبەرگ و وێنەگرەکەی دەستگیر کراون، ئەوەش بەهۆى ئەو وێنانەى ئەو کچە سەماکارە بە جل و بەرگى نەشیاوى سەردەمى فیرعەونەکانەوە لە یەکێک لە شوێنەوارەکانى ئەو وڵاتە گرتبووی.

 

ئەو بەرپرسە ئەمنییە باسى لەوەشکردووە، سەلما و وێنەگرەکەى بە کەفالەتى 500 جونەیى (32 دۆلار) بۆ هەریەکەیان ئازاد کراون.

 

هەفتەى پێشوو سەلما شیمى ژمارەیەک وێنەى نیمچە ڕووتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە و ئەوەش هەرایەکى گەورەى لەو تۆڕانە دروستکرد و بە سوکایەتیکردن بە شارستانى سەردەمى فیرعەونەکان تۆمەتباریان کرد و بەوەی مەرجەکانى وەزارەتى گەشتوگوزار و شوێنەوارى پێشێلکردوە، سەرەڕاى ئەوەش ژمارەیەک بەکارهێنەرى ئەو تۆڕانە بەرگریان لێکردوە.