ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان لە بەریتانیا بەڵێنی داوە له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانیانه‌وه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ پێدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێک شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم (1ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێشوازیمانكرد له به‌رێز جه‌میس هییپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان لە بەریتانیا و شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێم و به‌غدا."
ئاماژەی بەوەشكردووە، " له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، گفتوگۆمانكرد له‌سه‌ر دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شاندەکە دڵخۆشی خۆیان به به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەربڕی و جەختیانکردەوە، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵپشتیی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن".
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ئاشكراشیکردووە، دۆخی ئابوریی هه‌رێم و بار‌و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بووە و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان لەبەریتانیا ڕایەگەیاندووە، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانیانه‌وه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ پێدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی به‌رگریی عیراق و كاركردن و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنی كۆتایی.
شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەشكردووە، "به‌ریتانیا، رۆڵێكی گرنك و كاریگه‌ری له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌و جیهاندا هه‌یه، له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێزانینی خۆمان به‌گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیاو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و ووڵاته به به‌رێز وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان راگه‌یاند."