گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

2020.12.01 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستانی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە پەیجی فەیسبوکی بافڵ تاڵەبانی دانراوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق، و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد."

 

دەشڵێت، "هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەددییەکانى قۆناغەکە و داهاتوو کردەوە."