گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ چارەسەری موچە

وتەبێژی کازمی: دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچە

2020.12.01 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کازمی: دانوستانەکان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچە

ناس کورد-
کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 دواخرا و وتەبێژى ئەنجومەنەکەش دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى موچە بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە هەمانکاتدا کە وەزیرى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار و ئاسەوارە (1ى کانونى دووەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 دواخرا بۆ ڕۆژى شەممەى داهاتوو.

 

ڕونیشیکردەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کێشەى موچەى فەرمانبەران، پێویستە یاساکان و کێشمەکێشەکان دەست بۆ قوتى ڕۆژانەى خەڵک نەبەن.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران داواى کردوە کە لایەنى مرۆیى لە کێشمەکێشە سیاسیەکان دوربخرێنەوە.