ناس کورد-
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرا بەسەر زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا کە لەنێو ڕایەخ و ماکسی ژناندا شاردرابووەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دەرەوە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (سێشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی شەش کیلۆ و 450 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک."
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو دوو ڕایەخ و ماکسیەکی ژناندا شادرابووە و بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی بکەن.