گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەش یەکلایی دەکاتەوە

وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرا

2020.12.01 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بڕیارە دوای ئەوەی حکومەت دەنگی لەسەری بدات لە 10ی ئەم مانگەدا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (1ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیراندایە، دوای تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەری، ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت".


وتیشی: "بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاساکە لە 10ی ئەم مانگدا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەربکرێت".


لەبارەی وردەکارییەکانی ناو پرۆژە یاساکە وئەگەری گۆڕانکاریی لە پشکی هەرێمی کوردستان کە پێشتربە 12.67% جێگیرکرابوو، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی :"لە ئێستادا پەرلەمان ئاگاداری ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکە نییە، هەرکات ڕەوانەی پەرلەمان کراوردەکارییەکانی ناو پرۆژەکە بۆهەمووان ئاشکرادەبێت، بەدوریشی دەزانم هیچ گۆڕانکارییەک لە پشکی هەرێمی کوردستاندا ڕووبدات".

 

پێتشر ماهیر حەماد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵى داهاتوو تەوەرە سەرەکییەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و موچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگە و شایستە داراییەکانى جوتیاران و خەرجیی دەسەڵاتەکان و کەرتى کارەبا.  



ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، فشارێک بۆ سەر خەرجییەکان بەشێوەیەکى گشتى هەیە و هەوڵدەدرێت لە پڕۆژەکەدا پابەندبوون بە خەرجى وەبەرهێنانەوە هەبێت بەشێوەیەک کاریگەرى بۆ ڕاوەستانى کەرتى تایبەت نەبێت.  



ماهیر حەماد باسى لەوەشکردووە، پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى ساڵى داهاتوو ئاستێکى دیاریکردووە بۆ قەرزى ناوخۆى و دەرەکى بۆ پاڵپشتى پڕۆژەکان و کورتهێنانیش لەبودجەدا نابێت بگاتە 25%.