ناس کورد-
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری لە سلێمانی دەستپێدەکات و داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد بەشداربن لە خۆپیشاندانەکەدا.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی (سێشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2020) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕای گشتی و حکومەتی هەرێم کرد تایبەت بە دۆخی مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە بەردەم باخی گشتیی سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری دەستپێدەکەن و خۆپیشاندانەکەش تەنها تایبەت نییە بە مامۆستایان.
داواشیان لە سەرجەم چین و توێژەکان کرد سبەینێ بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.