کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەردۆگان داوا دەکات عێراق پەلە بکات لە بەگڕخستنەوەى بۆڕی نەوتى نێوان کەرکوک تورکیا، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش ڕایگەیاند، قبوڵى ناکەن لە نێو خاکى عێراقەوە هەڕەشەى ئەمنى هەبێت لەسەر تورکیا. . لە پاش سەردانەکەى بۆ تورکیا، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لە نێوان عادل عەبدولمەهدى و ڕەجەب تەیب ئۆردوگان سازکرا، تیایدا ئۆردوگان سەرۆککۆمارى تورکیا ڕایگەیاند: "جه‌ختمان له‌وه دووباره بوونیادنانه‌وه‌ی عێراق و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌ی بەهۆى داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە". . لە وتەکانى ئەردۆگاندا ئاماژە بە تاووتوێکردنى پرسە ئابورییەکانى نێوان هەردوو وڵات کرایەوە، سەرۆککۆمارى تورکیا ئاشکراى کرد، دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی بازرگانیی كه تا باشوری عێراق درێژ ببێته‌وه، له كاره لهپێشینهكانیانن، وتیشی: "ئاماژه‌مان به گرنگیی زوو خستنەکارى بۆری نه‌وتی كه‌ركووك-جه‌یهان كرد، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه تێكشكێندراوە". . لە بەرامبەردا عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: "مه‌حاڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین، كه له خاكی ئێمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی بۆ سه‌ر خاكی توركیا دروستببێت". . ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی توركیای كرد و لەلایه‌ن سه‌رۆکكۆمارى ئەو وڵاتەوە پێشوازى لێ‌کرا. . پێشتر ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردى ڕاگیاند: "لەڕێگەی وڵاتانی “یانەی پاریس”ەوە كە كۆمسیۆنێكی ئابوریی جیهانییە و عێراق ئەندامە تیایدا، عێراق سكاڵای لە توركیا كردووە بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق نەوتی هەرێم ڕادەست دەكات". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەو سكاڵایە ساڵی 2020 سەردەگرێت و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بۆ ئەو پرسە سەردانی توركیای كردووە". . .