گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى کازمى لەبارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان 

2020.12.01 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى کازمى لەبارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان 

ناس کورد-

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت هەڵبژاردنی داهاتوو بەبێ ساختەکاری بەڕێوەبچێت و کاریش بکرێت بۆ نەهێشتنى ئەو ئاستەنگیانەی کە ڕێگری دەکەن لە بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە (1ی کانوونی یەکەمی 2020)،  ئاماژە بەوە کراوە، " مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیکردۆتەوە کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت هەڵبژاردنی داهاتوو بەبێ ساختەکاری بەڕێوەبچێت، بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دابین بکرێت".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کازمی داوای کردوە، کارى جدی بکرێت بۆ ڕاماڵینی ئەو لەمپەر و ئاستەنگیانەی کە ئەگەری هەیە دوچاری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببێتەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیشکردەوە، بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەبێ دواکەوتن لە وادەی دیاریکراوی خۆی ئەنجامدەرێت.