گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فیشەک و چەقۆى گەورە

وردەکاریی کوژرانى کوڕى فەرماندەیەکى زێڕەڤانى لە هەولێر

2020.12.01 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوژرانى کوڕى فەرماندەیەکى زێڕەڤانى لە هەولێر

ناس کورد-

هەوڵى نێچیرڤان هەرکی بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکەى بە کوژرانى کۆتایی هات، کاتێک دەمەقاڵەى لەگەڵ قەرزارەکە گۆڕا بۆ شەڕ و کارەسات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نێچیرڤان شەوى رابردوو لەیەکێک لە گەڕەکەکانى هەولێر لەگەڵ یەکێک لە براکانى لەگەڵ قەرزارەکەى روبەڕوو بووەوە، بەڵام قسەکانیان لەو بارەیەوە بەخێرایی گۆڕا بۆ دەمەقاڵێیەکى توند کە بە کوژرانى نێچیرڤان کۆتایی هات.

 

شیمال هەرکى براى نێچیرڤان (1ى کانونى یەکەمى 2020)  بۆ "ناس کورد" ى گێڕایەوە، شەوى رابردوو نیچیرڤان و برایەکى لەهەولێر ویستویانە قەرزەکەیان کە بڕەکەى پێنج دەفتەر دۆلار بووە وەربگرنەوە، بەو هۆیەشەوە دەمەقاڵە لەنێوان ئەوان و قەرزارەکە دروستبووە.

 

نێچیرڤان کوڕى عەقیدێکى زێڕەڤانییە لە هەولێر و تەمەنى 28 ساڵە و هاوسەرگیریی نەکردووە.

 

شیمال باسى لەوەکرد، لەکاتى دەمەقاڵێیەکە قەرزارەکە بە چەقۆیەکى گەورە لە نێچیرڤانیداوە بەیەک چەقۆ براکەى کوژراوە.

 

وتیشى دواى رووداوەکە براکەى تەقەى لە بکوژەکە کردووە و بە پێنج فیشەک برینداریکردووە، لەکاتێکدا ویستویەتى هەڵبێت.

 

بکوژەکە ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر چارەسەر وەردەگرێت و لەلایەن هێزێکى دژە تیرۆرەوە چاودێرى دەکرێت.

 

تا ئێستا پۆلیسى هەولێر هیچ قسەیەکى لەبارەى ئەو رووداوە نەکردووە، ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.