گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس چى دەڵێت؟

تەرمى کچە ئەستێرەیەکى ئینستاگرام بە رووتى دۆزرایەوە

2020.12.01 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى کچە ئەستێرەیەکى ئینستاگرام بە رووتى دۆزرایەوە

ناس کورد-

پۆلیسى تەکساس تەرمى کچە ئەستێرەکى تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرامى بەرووتى دۆزییەوە، دواى چەند رۆژێک لە ونبوونى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی تۆڕى "ئێن بی سی نیوز" (1ى کانونى یەکەمى 2020)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەسەڵاتدارانى شارى هیوستنى تەکساس دەڵێن، تەرمى ئەلیکسیس شارکى تەمەن 26 ساڵیان لەتەنیشت یەکێک لە رێگاکانى شارەکە دۆزیوەتەوە.

 

پۆلیس دەڵێت، هێشتا هۆکارى رووداوەکە دیارینەکراوە کە جەستەى کاریگەرى رونى برینداربوونى لەسەر نییە. بەڵام هۆکارى مردنى بە ناسروشتى دانراوە.

 

دایکى ئەلیکسیس دەڵێت، کچەکەى کێشەى لەگەڵ کەسێکدا بۆ دروستبووە پێش دیارنەمانى و هەرچەندە هەوڵیداوە پەیوەندى پێوە بکات بەڵام نەیتوانیوە.