گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاکە بژاردە

لیژنەى باڵاى کۆرۆنا ’دواخستنى’ خوێندن یەکلادەکاتەوە

2020.12.01 - 09:50
لیژنەى باڵاى کۆرۆنا ’دواخستنى’ خوێندن یەکلادەکاتەوە

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ بریاردان لەبارەى دەوامى قوتابخانەکان.

 

ئاسۆ حەوێزى لە لێدوانێکیدا (1ى کانونى یەکەمى 2020)  بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەکە کۆبێتەوە و تاوتوێی بڕیاردان بکات لەسەر رێکارە نوێیەکان.

 

وتیشى "تا ئێستا ئاماژەکان بەرەو درێژکردنەوەى داخستنى دەرگاى قوتابخانەکانە بۆ مانگێکى دیکە، بەڵام بڕیارەکە لەدەستى لیژنەى باڵادایە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە".



سەرەتای مانگى رابردوو، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی ناو پۆل تاوەکو 1ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لە خوێندنگا و قوتابخانەکاندا، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین بەردەوامە.    

 

موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (29ی تشرنی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، وەکو لیژنەی پەروەردە پێشتر پێشنیازی دواخستنی پرۆسەی خوێندنمان کردووەو وەزارەتی تەندروستیش داوای دواخستنی خوێندنی کردووە.  

  

باسی لەوەشکرد، پرۆسەی خوێندن دوادەخرێت بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو هەوڵەکەش بۆ بەرگرتنە لە مەترسی پەتای کۆرۆنا و رۆژی سێشەممەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.