گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران

باڵیۆزى بەریتانیا لەبەغدا باسى ’داخستنى باڵیۆزخانەکە’ دەکات

2020.12.01 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزى بەریتانیا لەبەغدا باسى ’داخستنى باڵیۆزخانەکە’ دەکات

ناس کورد-

باڵیۆزى بەریتانیا لەبەغدا باسى پەیوەندى باڵیۆزخانەکە دەکات بە خۆپیشاندانەکان و مانگرتووانى بەشێک لە پارێزگاکان، رەتیشدەکاتەوە هیچ پلانێکیان هەبێت بۆ کێشانەوەى نوێنەرایەتییان لە بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ستیفن هیکى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا (30 تشرينى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندى سیاسی نێوان بەریتانیا و عێراق بەهێزە و بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانى دیبلۆماتکاران.

 

هەروەها هیواى خواست  ئەمریکا باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا نەکشێنێتەوە و باسى لەوەکرد، بەریتانیا هیچ پلانێکى نییە بۆ کشانەوەى نوێنەرایەتییەکەى لەبەغدا، هەرچەندە هێشتا هەڕەشە هەیە لەسەر دیبلۆماتکاران.

 

لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە، ستیفن هیکى دەڵێت، سەرەڕاى خراپى دۆخى ئەمنى گەشبینە بە هەڵبژاردنى داهاتوو، دەکرێت سەرپەرشتى هەڵبژاردن لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بکرێت، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتى عێراق.

 

هەروەها لەبارەى تۆمەتبارکردنى خۆپیشاندەران بە بوونى پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەى وڵاتانى بیانى، هیکى وتى "باڵیۆزخانەى بەریتانیا هیچ پەیوەندییەکى نییە لەگەڵ خۆپیشاندەران و هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە".