گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق رێگاى وشکانى بۆ حەج دروستدەکات

2020.12.01 - 09:07
عێراق رێگاى وشکانى بۆ حەج دروستدەکات

ناس کورد-

لە پارێزگاى نەجەف قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردنى رێگاى وشکانى حەج دەستیپێکرد، کە پارێزگاکە دەبەستێتەوە بە سعودیەوە.

 

لوئەى یاسرى پارێزگارى نەجەف (1ى کانونى یەکەمى 2020) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند "پڕۆژەکە دروستکردنى شەقامێک بەدرێژایی 239 کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بنیاتنانى دەروازەى سنورى و ناوچەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەنێوان عێراق و سعودیە".

 

وتیشى "پڕۆژەکە کاریگەرى ئابورى ئەرێنى دەبێت بۆ سەر کەرتى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵى و نیشتەجێبوون و دەبێتە هۆى بوژانەوەى ئەو گوندانەى دەکەونە سەر رێگاکە".

 

دەستکردن بەو پڕۆژەیە لەکاتێکدایە، لەچەند هەفتەى رابردوودا دواى سێ دەیە لە داخستنى، دەروازەى سنورى عەرعەر لەنێوان عێراق و سعودیە بەفەرمى کرایەوە، بەوەش پەیوەندییەکانى ڕیاز و بەغدا پێینایە قۆناغێکى نوێوە.