گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکى دۆناڵد ترەمپ دەستى لەکار کێشایەوە

2020.12.01 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى دۆناڵد ترەمپ دەستى لەکار کێشایەوە

ناس کورد-

تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوز بڵاوى کردەوە کە ڕاوێژکارى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستى لەکار کێشایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوز لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەستلەکارکێشانەوەى د.سکوت ئەتڵەس ڕاوێژکارى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکاى بۆ کاروبارى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پۆستەکەى، بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەى تۆڕەکە دەستلەکارکێشانەوەى ئەو ڕاوێژکارەى ترەمپ لەدواى چوار مانگ لە مشتومڕى هات لەگەڵ بەرپرسانى کۆشکى سپى و تیایدا چەند جارێک لەگەڵ ئەندامانى گروپى کارەکەى دوچارى بەرکەوتن بوەوە.