گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکە دەستوەردانى کرد

وردەکاریی پێکدادانێکى ڕاستەوخۆى دژە تیرۆر و داعش لە ئەشکەوتێکى سەختى مەخمور

2020.11.30 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی پێکدادانێکى ڕاستەوخۆى دژە تیرۆر و داعش لە ئەشکەوتێکى سەختى مەخمور

ناس کورد-

دژە تیرۆرى عێراق وردەکاریی بە ئامانجگرتنى چەکدارانى داعشى لە ئەشکەوتێکى چیاى مەخمور راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دژە تیرۆر (30ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکەکانى دژە تیرۆر هێرشیان کردووەتە سەر شانە نوستووەکانى داعش لە ئەشکەوتێکى سەختى چیاى مەخمور.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى کۆکردنەوەى زانیارى ورد لەسەر جموجۆڵى چەکدارەکان، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ئەشکەوتەکە و گەمارۆى ناوچەکەیان داوە.

 

 

دژە تیرۆرى عێراق باسى لەوەشکردووە، هێزەکانیان رووبەڕووى شەش چەکدارى داعش بوونەتەوە و پێکدادانى راستەوخۆ لەنێوانیان روویداوە و سێ چەکداریان کوشتووە و سیانەکەى تر هەوڵى هەڵهاتنیانداوە، بەڵام فڕۆکەکانى هاوپەیمانان هێرشیان کردوونەتەسەر و بەهۆیەوە سەرجەمیان کوژراون.

 

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئەندامێکى دژە تیرۆر بەسوکى برینداربووە و تەندروستى جێگیرە.