ناس کورد-
سه‌فین دزه‌یی رایگەیاند، مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی نیه‌تی چاره‌سه‌ریان هه‌یه لەگەڵ هەرێم، به‌ڵام گرفتهکە ئەوەیە زۆر جار په‌رله‌مان ده‌ستی حكومه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەى فەرمى پارتى کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، "ئێستاش دیالۆگ و گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بێت کە بتوانن بڕیار بده‌ن، نه‌ك بۆ وهختكوشتن".
باسى لەوەشکردووە، له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 10 جار له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت چونه‌ته به‌غدا. "به‌داخه‌وه ڕێككه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌س هێزێك هه‌یه كه ڕێگره له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه".
سەفین دزەیی ئەوەشى خستووەتەڕوو، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت چونەتە بەغدا و لەوێ باس له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن ده‌كەن، به‌ڵام دواتر مقۆمقۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای قه‌رزی بودجه موسەوهدهكه ده‌ستكاری كرا له په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسایه‌كیان تێ په‌ڕاند كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه.
جەختیشیکردووەتەوە، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئه‌وه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و ده‌بێت له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ته‌وافوق و ته‌وازون جێبه‌جێ بكرێت".