ناس کورد-
دوو ئەندامی خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ستایشى هەڵوێستى پەرلەمانتارەکانیان دەکەن، بە پێچەوانەى بۆچوونى بزوتنەکەوە کە ڕایگەیاندبوو هەڵوێستى ئەوان گوزارشت لەبۆچوونى بزوتنەوەکە ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەباز محەمەد لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (30ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "ئەمرۆ پەرلەمانتاران بەشێکی گرنگی ئەرکی خۆیان بەجێھێنا و داکۆکی لەخەڵک، لە مافی خەڵک ئەرکی یەکەمە. رەوشی کوردستان خراپە، رەوشی خەڵک زۆر خراپە، بەم سیاسەتەی ئێستای حکومەت، ئاسۆی چارەسەر نابینین".
وتیشى "ئەگەر حکومەت سیاسەتێکی ئابوری شەفاف، گشتگیر، دور لە قاچاخ وقۆرخکاری نەگرێتەبەر، بارودۆخ باش نابێ.
زیاتر بخوێنەوە: گۆڕان خۆی بێبەری کرد لە ’’هەڵوێستی پەرلەمانتارەکانى’’
دەباز محەمەد جەختیکردووەتەوە، ئابوری کوردستان ھەر لە کوردستانەوە باش دەکرێت، نەک لە بەغدا "بەڵام بە داخەوە نە نیەت، نە کردار ھەیە بۆ چاکسازی ئابوری.
هاوشێوەی ئەو هەڵوێستە، عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەکە لە پۆستێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "هەڵوێستی ئەمرۆی پەرلەمانتارانی ناڕازی و بەتایبەتیش گۆڕانەکان جێی ستایش و دەستخۆشی و پشتگیرییە."
دەشڵێت، ئەوە ئیتر گەڕانەوەیە بۆ بەهاکانی کارکردنی گۆڕانی ڕاستەقینەی دژ بە گەندەڵی و فەرهودیە."
باسی لەوەش کردووە، بزوتنەوەى گۆڕان دەبێ بە دەسەڵات بڵێ ئیتر بەسە، نە ئێمە و نە میلەت لە تەحەموماندا نەماوە و شەو و ڕۆژیش هەردوو قاچمان لەبەرەی مافخوراواندایە، جڤاتیش دەبێ قسەى خۆی هەبێت."
ئەوە لەکاتێکدایە بزوتنەوەى گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا خۆى بێبەریکردووە لە هەڵوێستى پەرلەمانتاران و بەرپرسانى لەحکومەت و جەختیکردووەتەوە، ههموو لێدوان و دهربڕینێكی سیاسیی كه لەلایهن بهرپرسانی حیزبی و حكومی و پهرلهمانتارانهوه بۆ میدیاكان دهدرێت، گوزارشت له ڕای فهرمی بزوتنهوهی گۆڕان ناكات.