ناس کورد-
بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکی بزوتنەوەکەدا کە ناس کورد کۆپییەکی بەدەست گەیشتووە (30ی تشرینی دووەمی) هاتووە،
"وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات."
دەشڵێت، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات."
ڕێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان وەڵامى لێدوانێکى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە پارتى لەبارەى ئەداى پەرلەمانتارەکانیان قسەی لەگەڵ کردبن.
کاردۆ محەمەد، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان (30ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێمە لە حکومەتین بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشتر کراوە بەڵام ئەوە ناکاتە ئەوەی بۆچوون و ئازادی حزبەکە لەبیر بکەین و ئەوەشی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان رویدا لەسەر مافی خەڵکەو پێویستە پەرلەمان داوای مافی خەڵک بکات و چاودێری کارەکان بکات.
سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان وتی: "نەخێر شتی وانییە و ئێمە بەپێی ڕێککەوتنێک لە ناو حکومەتین و پابەندبووین بەو ڕێککەوتنەوە و بەڵام ئەوەش ناکاتە ئەوەی ئازادی و بۆچوونی حزبەکە لەدەست بدرێت".
جەختی لەوەشکردەوە، "وەکو بزوتنەوەی گۆڕان ئێمە لە حکومەتین و پابەندین بەو ڕێککەوتنەی پێشتر کراوە".
پێشتر لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند :"پێشتر بزوتنەوەی گۆڕانمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی نابێت پێیەکیان لە حکومەت بێت و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن و قسەشیان لەگەڵ دەکەینەوە".