گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى وادەى دابەشکردنى موچەى هەرێمی ئاشکرا کرد

2020.11.30 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى وادەى دابەشکردنى موچەى هەرێمی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەدوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەرى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "بڕیارە ئەگەر تاوەکو دوو رۆژی داھاتوو ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا بێت موچە دابەشدەکرێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر پارەکەش نەھات ئەوە بە وەرگرتنی ھەندێ قەرز حکومەت دەستدەکات بە دابەشکردنی موچە.

وتەبێژى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان (29ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا.  

  

جوتیار عادل لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، حکومەتى هەرێم گەیشتووەتە رێککەوتنێکى باش لەگەڵ بەغدا، بەڵام تا لە پڕۆژەى بودجە جێگیرنەکرێت کارى پێناکرێت.  

  

وتیشى "تاوتوێی چەند بیرۆکەیەکیان کردووە ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، بەڵام هێشتا یەکلانەکراونەتەوە".  

  

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، تا ئێستا بەغدا وەڵامى نوسراوەکەى نەداونەتەوە، چاوەڕوان دەکەن لە یەک بۆ دوو رۆژى داهاتوودا وەڵام بدرێتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەرى نابێت لەسەر دابەشکردنى موچە.  

  

لەبارەى شاندى هەرێمەوە بۆ بەغدا، جوتیار عادل وتى شاندەکە هەمان شاندى پێشوو دەبێت بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى دەبێت، بەڵام دەبێت سەردانەکە ئەنجامێکى هەبێت.