گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارتی بە تەنها جێ دەهێڵرێت’’

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ ’’سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان’’

2020.11.30 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە بۆ ’’سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان’’

ناس كورد-

وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى ئەو پەرلەمانتارانە دەکات کە ئەمڕۆ فشاریان کرد بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان و دەڵێت، "سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان ئەمڕۆ ئەو حەقەیان دایەوە بە خەڵک دیسان بڵێن هەر بەڕاستی ئێوە زیادن و ناشیرینترین ڕۆڵ دەگێڕن!"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "بێ ویژدانییە دۆخی خراپی خەڵک بکرێتە کەرەستەی موزایەدە و خۆنواندن، دەبوو هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر یەک مێزبین پێکەوە بۆ چارەسەر بگەڕێین، دەبوو مەسئلوییەتی مێژوویی بخەینە سەر شانی خۆمان و هەر بەڕاستی خەمی خەڵکمان بێت و ڕووی دەممان بەرەو حکوومەتی عێراقی بێت کە ڕێک ئەم ئاژاوەیەی مەبەستە کە لەبەغداو لە هەولێرەوە هەندێک نە وەکالەت بۆی خۆشدەکەن، نەک لە هەموو تەنگانەیەکدا چڕنووکی دوژمنایەتی لە دەست و پێی پارتی گیربکرێت."

 

باسی لەوەش کردووە، "لە شەڕدا پارتی بە تەنها جێ دەهێڵرێت، لەبچووکترین دەرفەت لێی دەدرێت،کاتێکیش گرێکوێرەکان دەکاتەوە تەپڵ لێدەرەکان خۆیان دەکەنە خاوەنی هەموو شت، دۆستەکانی پارتی تەنها لەسەر سفرەی پڕ دۆستن و هاوڕێی نیوەڕێن."

 

ڕاشیگەیاند، سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان ئەمڕۆ ئەو حەقەیان دایەوە بە خەڵک دیسان بڵێن هەر بەڕاستی ئێوە زیادن و ناشیرینترین ڕۆڵ دەگێڕن!


پێشەوا هەورامانی باسی لەوەش کردووە، "من پرسیومە زۆرجار، ئەمە سوودی چییە دەیکەن ئەم تەسەروفانە هیچ ناگۆڕێت لەژیانی خەڵک و حەقە بیر لە چارەسەری مەنتقی بکەینەوە ،هەندێکیان دەڵێن ئەی ئەگەر وانەکەین خەڵک چۆن بزانێت لەپەرلەمانین؟"


هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "حەیفە لەژێر ناوی ئاین، لەژێر مێزەرو لەژێر ناونیشانی جۆراو جۆر درۆ لەگەڵ خەڵک ئەنجامبدرێت،خەڵک ماندووە بێ پارەو بێ ئارام و دەروون هیلاکە، کاردانەوەکانم بینین زۆرینە لەجێی دەستخۆشی هەزار تانەی لەم هەڵسووکەوتانەتان داوەو بەهەرزەکارانە باسیکردوون چوونکە باش شارەزاتان بوون، لەگەڵ ڕێزم بۆ چەن کەسێکی کەمیان کەدەزانم خەڵکی باش و دڵسۆزن."