ناس کورد-
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دا دانیشتنى رۆژى چوارشەممە لەسەر پرسی موچە دوابخات و نوسراوێک ئاڕاستەى حکومەت بکات تا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بچنە پەرلەمان، دواى ئەو ئاڵۆزیانەى ئەمڕۆ لەو بارەیەوە ڕوویاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێگەى فەرمى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی په‌رله‌مان كه بڕیاربوو کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (2ی کانونی یەکەمی 2020) به‌ڕێوه‌بچێت دواخراوە.
لاى خۆیەوە، مونا قەهوەچى سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان وتى، "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ببن".
وتیشى، ئامانج لەو هەنگاوە گفتوگۆكردنە له‌سه‌ر پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى.
ڕێواز فایەق لە میانی دانیشتنى ئەمڕۆ (30ی تشرینی دووەمی 2020)ى پەرلەمانی کوردستاندا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دانیشتنێکى کراوە تایبەت بەپرسی موچە ئەنجام دەدرێت.