گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵى داهاتوو

لێدوانێکى فەرمى لە بەغداوە لەبارەى موچەى فەرمانبەران

2020.11.30 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى فەرمى لە بەغداوە لەبارەى موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-

بریکارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژى داهاتودا پڕۆژەیاساى بودجە دەگاتە ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت و موچەى تێدا گەرەنتیکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماهیر حەماد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵى داهاتوو تەوەرە سەرەکییەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و موچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگە و شایستە داراییەکانى جوتیاران و خەرجیی دەسەڵاتەکان و کەرتى کارەبا.



ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، فشارێک بۆ سەر خەرجییەکان بەشێوەیەکى گشتى هەیە و هەوڵدەدرێت لە پڕۆژەکەدا پابەندبوون بە خەرجى وەبەرهێنانەوە هەبێت بەشێوەیەک کاریگەرى بۆ ڕاوەستانى کەرتى تایبەت نەبێت.



ماهیر حەماد باسى لەوەشکردووە، پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى ساڵى داهاتوو ئاستێکى دیاریکردووە بۆ قەرزى ناوخۆى و دەرەکى بۆ پاڵپشتى پڕۆژەکان و کورتهێنانیش لەبودجەدا نابێت بگاتە 25%.

بریکارى وەزارەتى پلاندانان ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ڕەشنوسى پڕۆژەى بودجە لەماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا دەگاتە ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت و لەپڕۆژەکەدا نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ ساڵى داهاتوو لەنێوان 41 بۆ 43 دۆلار دیارى کراوە.