گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’فەرموون با بیکەین’’

پارتى قوباد تاڵەبانى تۆمەتبار دەکات.. ’’ئەو نەیهێشت’’

2020.11.30 - 16:42
پارتى قوباد تاڵەبانى تۆمەتبار دەکات.. ’’ئەو نەیهێشت’’

ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانى نەیهێشتووە کۆبوونەوەیەکى پەرلەمان لەسەر ڕۆشتنى شاندى هەرێم بۆ بەغدا بکرێت.

 

ئومێد خۆشناو لە میانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى ڕوداوى نزیک لەسەرۆکى هەرێم (30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانى نەهیشتووە کۆبونەوەى پەرلەمان کە داوا کراوە هەفتەى ڕابردوو لەسەر ڕۆیشتنى شاندى هەرێم بۆ بەغدا بەئامادەبوونى شاندەکە ئەنجامبدرێت".

 

وتیشى، "ڕاپۆرتى حکومەت ئامادەیە لەسەر چوونى شاندى هەرێم بۆ بەغدا و بفەرموون با کۆبونەوەیەکى پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە بەئامادەبوونى نوێنەرانى حکومەت بکرێت بزانرێت ئایا حکومەت تاوانبارە یاخود حکومەتى عێراق ڕێگرە لەنەناردنى موچە فەرمانبەرانى هەرێم".

 

ئەو قسانەى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى هاوکاتە لەگەڵ گرژى و ئاڵۆزییەکانى ناو پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەوەى پەرلەمان پرسی موچە تاوتوێ بکات، بەو هۆیەشەوە کۆبوونەوەى پەرلەمان هەڵگیرا.