گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى قایمقامى چەمچەماڵ لەبارەى گرتنى مایک بۆ وەزیرى ناوخۆ

2020.11.30 - 15:01
لێدوانى قایمقامى چەمچەماڵ لەبارەى گرتنى مایک بۆ وەزیرى ناوخۆ

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

دوای سەردانی وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆ قەزای چەمچەماڵ بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی قائیمقامی چەمچەماڵ لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لەمیانی وتارێکدا لە فیستیڤاڵێکی هونەری و کلتوری لە قەزای چەمچەماڵ کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەى بوو، ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزاکە  ڕایگەیاند " ئێمە بە ئیدارە و لایەنە سیاسیەکان و دانیشتوانی چەمچەماڵ وا فێربووین ڕێزلە میوان دەگرین، هەر کەسێکیش خزمەتێک بە شارەکە بکات دەستی ماچ دەکەین".

 

 وتیشی" جا دەوترێت تەنەزول کراوە یان مایک گیراوە هەر شتێکی تر  ئێمە هەرکەسێک بێتە شارەکە خزمەت بکات ئێمە بە کۆڵی دەگێڕین و دەستی ماچ دەکەین لە پێناوی شارەکەدا".