ناس کورد-
لە دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران دەستگیرا بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا کە کەسێک لەناو بارێک میوەدا شاردبوویەوە و دەیویست بیهێنێتە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە لەدەروازەی سنوریی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها تۆمەتبارێک بەناوی ( م ـ ر ـ ع ) دەستگیرکراوە کە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پارچە ئاسنێك شاردبووەوە و پارچە ئسنەکەشی لەناو بارێکی سەوزە و میوە حەشاردابوو و دەیویست بیهێنێتە هەرێمی کوردستان."
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (14) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.