گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەک دێتە هەرێم

پارتی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لیژنەیەک لە بەغداوە دێتە هەرێم

2020.11.30 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لیژنەیەک لە بەغداوە دێتە هەرێم

ناس کورد-

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق، دەشڵێت، بڕیارە بەمزووانە لیژنەی چارەسەرکردنی کێسەکانی نێوان هەردوولا سەردانی هەرێم بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 30ی تشرینی دووەمین 2020) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: " پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدایە و بەردەوامیش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێن، بە تایبەت كێشە داراییەكان و بەردەوامیش دەبین تا چارەسەر دەكرێن".

 

لەماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی هەشت کەسی لە پەرلەمان پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

 

ڤیان سەبری دەڵێت: " لیژنەکە گفتوگۆ لەگەڵ ھەردوو حكومەتی ھەرێم و عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی راوێژیان لەگەڵ بكەن و بتوانن بگەنە رێككەوتن، بڕیاریشە ئەو لیژنەیە بەم زووانە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات".

 

باسی لەوەش كردووە: "لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی مووچەی مانگەكانی 5 و 6 و 7 و 10 بگەڕێنینەوە، چونكە ئەو موچانە پێش دەركردنی یاسای قەرزی حكومەت بوون لە پەرلەمان، بۆیە پێویستە رەوانەی بكەن و ئێستاش سەرقاڵی گفتوگۆین بۆ ھەردوو مانگی 11 و 12 بۆ ئەوەی ئەوانیش خەرج بكەن، چونكە مانگەكانی پێشوو لای حكومەتی عێراق قەرزە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق موچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7 و 10 بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.