گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرگرنتی بڕە پارەیەک ڕاگیرا

یەکێتی ژورە بازرگانییەکان وەرگرتنی بڕە پارەیەکی ڕاگرت

2020.11.30 - 14:35
یەکێتی ژورە بازرگانییەکان وەرگرتنی بڕە پارەیەکی ڕاگرت

 

ناس کورد 

دوای ناڕەزایی ژمارەیەک بازرگان بەهۆی وەرگرتنی 50 دۆلار لە هەر بارێکی ترانزێت کە لەدیوی ئێرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرا، سەرۆکی ژوروی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمەودوا ئەو بڕە پارەیە وەرناگیرێت و کۆتایی پێدێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلیمانی (دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لەبازرگانانی هاوردەکردنی کاڵا و شتومەکی ترانزێت نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕی کە بڕی 50 دۆلاریان بۆ هەربارێکی ترانزێت لەدیوی ئێرانەوە لێوەردەگیرێت و پارەکەش بۆ حکومەت نییە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " بۆ ئەوەش هەوڵەکانمان چڕکردەوە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق دەستمان بە گفتوگۆ کرد و لە ئێستادا یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ئاگاداریان کردینەوە لەوەی چیتر ئەو پارەیە لە بارە ترانزێتێکان وەرناگیرێت و ڕاگیراوە".