گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەبارەی مادەی 140

’’بەمنزیکانە ڕێککەوتن لەسەر مادەى 140 دەکرێت’’

2020.11.30 - 14:11
’’بەمنزیکانە ڕێککەوتن لەسەر مادەى 140 دەکرێت’’

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى پارتى ڕایگەیاند، بەمنزیکانە ڕێککەوتن لەبارەى مادەى 140ەوە دەکرێت و لەسەر دۆخى کوردستانیش دەڵێت، حزبەکەى دەتوانێت بە تەنها هەرێمى کوردستان بەڕێوە ببات.

 

ئەردەڵان نورەدین، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی عێراق بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند: "بەهۆی ئەوەى پارتى ژمارەیەکى زۆرى کورسى پەرلەمانى لەهەرێم و لە عێراقیش بەدەستهێناوە بۆیە خۆى بەتەنها دەتوانێت هەرێم بەڕێوە ببات، بەڵام دەسەڵاتى قۆرخ نەکردووە و چەندین حزبى لەدەسەڵاتتدا بەشداری پێکردووە." 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پارتى پشتى بە جەماوەرەکەى لەهەرێم قایمە و لەو باوەڕەشدان گۆڕانکارى لەدەنگەکانیاندا ڕوونادات و کورسییەکانى لەدەستنادات مەگەر یەک دوانێکیان نەبێت لەهەڵبژاردنى داهاتوودا.

 

لەبارەى ئایندەى  مادەى 140 یشەوە، ئەردەڵان نورەدین باسی لەوەکرد: " لەماوەیەکى نزیکدا چەند ڕێککەوتنێک دەکرێت تایبەت بەو ناوچانەى کە دەکەونە سنورى مادەى 140ەوە و دەرگاشیان بۆ هەموو حزبەکان کراوەیە بە حزبە بچوکەکانیشەوە و و هیچ ڕێگریەکیش نیە بۆ هاوپەیمانێتى نەوەى نوێ."