گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى هۆشدارى دەداتە فراکسیۆنى گۆڕان ’لەسەر ئەوە ڕێکنەکەوتین’

2020.11.30 - 14:06
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى هۆشدارى دەداتە فراکسیۆنى گۆڕان ’لەسەر ئەوە ڕێکنەکەوتین’

ناس کورد- 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى هۆشدارى دەداتە فراکسیۆنى گۆڕان دەکات و دەشڵێت ئەوە قەبوڵ ناکەن بەشەو ئۆپۆزسیۆن بن و بەڕۆژیش لەدەسەڵاتدا بن و لەسەر ئەو کارە قسەى جدی تر لەگەڵ گۆڕاندا دەکەن.

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى، ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان(30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند :"ئێمە لەگەڵ گۆڕاندا لەسەر ئەوە ڕێکنەکەوتین کە شەو ئۆپۆزسیۆن بێت و ڕۆژیش لەدەسەڵاتدا بێت و ڕێککەوتنەکەمان بریتیى نییە لەوەى تەنها چەند پۆستێک لەحکومەت وەربگرن و ئیدى خاوەندارێتى حکومەت نەکەن و بەرپرسیارێتى هەڵنەگرن و بێن بەو شێوازە گروپەکەیان لەبەغدا لەگەڵ بەرژەوەندییەکانى هەرێمدا نەبێت و خۆى جودا بکاتەوە". 



خۆشناو وتیشى، لەئێستادا  گروپێکى ترى گۆڕان لەناو پەرلەماندا دروست بێت و بەشێکى تریشیان لەفراکسیۆنەکەیاندا بمێننەوە و خاوەندارێتى حکومەت نەکات و بەرپرسیارێتى هەڵنەگرن و تەنها چەند پۆستێک وەربگرێت و چەند کەسێک ڕازى بکات و ئەوان و فراکسیۆنەکەیان ببێتە دوو بەشەوە ئەوەش ناچێتەسەر.

 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، لەسەر ئەو دۆخە لەگەڵ گۆڕاندا قسەیان کردووە و قسەى جدی تریش دەکەن و لەسەر ئەو جۆرە ئیشکردنە ڕێکنەکەوتوون.

 

خۆشناو باسى لەوەش کرد، لەڕابردووشدا گۆڕان و زۆر هێزى تریش سودیان لەو جۆرە گوتارە نەکردووە کە کاریان لەسەر سۆز و هەستى خەڵکى کرد و گەلى کوردستانیش لەو کارانە هۆشیارە.